نوسینكهی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، سه‌رۆككۆمار به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئه‌عه‌ره‌جی كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، " هه‌ر دوولا له باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ییه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه بوونه هۆی شه‌هید و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س، تاوتوێ كراون".
به‌پێی راگهیهنراوهكه به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌كردووه، كه بۆردومانه‌كه‌ی ئێران مه‌ترسیدارن، مایه‌ی قه‌بوڵكردن نین و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری، ئاسایش و ئارامی وڵاته‌كه‌ن".
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كرد و وتی، "بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی قه‌بوڵ كردن نیین و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌و هێرشانه رابگیرێن".
له راگه‌یه‌نراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته له به‌رزترین ئاستی وڵاتانی دراوسێدا به‌دواداچوونی بۆ بكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشهاتێكی مه‌ترسیداره. ده‌بێت كێشه ئه‌منییه‌كان به دیالۆگ، به‌دواداچوونی هاوبه‌ش و رێگه‌ی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێن".
هـ . ب