هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی بە 'ئەرکی جەنگ' لە عێراق هێنا
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە کۆتاییان بە 'ئەرکی جەنگ' لە عێراق هێناوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە کۆتاییان بە 'ئەرکی جەنگ' لە عێراق هێناوە.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆتایی بە 'ئەرکی جەنگ' لە عێراق هێناوە و لەمەودوا ڕۆڵی 'پەروەردە و پشتگیری' دەگێڕێت.
سەعد مەعان بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ناوبراو وتی، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەر لە سەری ساڵ، بە تەواوی کۆتایی بە 'ئەرکی جەنگ' لە عێراق دەهێنێت.
ف.ق