هەپەگە: درۆنێک خرایە خوارەوە، رادارێک تێکشکێندرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە زاپ و خواکورک درۆنێک خرایە خوارەوە، سیستمێکی رادار تێکشکێندرا.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆریە:

"لەهەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی سیستمێکی راداری داگیرکەران بە نیشانەشکێن لەناوبران.

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٣ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٠:٢٥، ١١:٣٠ و ١١:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان لەو داگیرکەرانە هاتنەدەست کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕی ئێمە. بە چەکی نیوئۆتۆماتیک جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان درۆنێک بە رێبازی نیشانەشکێنی خرایە خوارەوە. لاشەی تێکشکاوی درۆنەکە دەستی بەسەردا گیرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

٢١ و ٢٣ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، تونێلەکانی بەرخودانمان لە شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٣ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ١٩-٢٤ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کەندەکۆڵا، لۆلان، شاخی قەلە، بەربزن، خنێرەی سەروو ٢٣ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی نەهلێ، زێڤکێ، دێرەشێ ٥ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودنای دەرگەلێ، سەرێ مەتینا و بێشیلی ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٦ جار، بە گشتیی ٣٩ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢١، ٢٣ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار و شاخی جودی بە گشتی ٧ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".