کازمی کوژرانی جێگری والی عێراقی چەتەكانی داعشی ڕاگەیاند

مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەفەرمی کوژرانی جێگری والی عێراقی چەتەكانی داعشی ڕاگەیاند


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندوە: "‏گەلی عێراق.. ئەگەر گفتی دا دەیباتەسەر، بەڵێنمان دا تۆڵەی لەرزێنەر لە باندەكانی داعشی تیرۆریست بكەینەوە، پاڵەوانەكانمان لە چالاكییەكی هەواڵگریدا كۆتاییان بە سەرۆكی تاقمی شەڕخواز هێنا؛ ئەوەی خۆی ناونابوو "جێگری خەلیفە و والی عێراق" ئەبو یاسر ئەلعیساوی.

هەر پەیوەست بەوەش لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێراقیش ڕایگه‌یاندووە: ئۆپراسیۆنی كوژرانی ئه‌بو یاسر عیساوی جێگری خه‌لیفه‌ و والی داعش له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانمانه‌ بۆ شه‌هیدانی مه‌یدانی ته‌یه‌ران و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
ناوبراو ڕوونیكرده‌وەتەوە‌، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ له‌وادی شام ئه‌نجامدراوه‌ و وتوشیەتی: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان له‌ به‌دواداچون بۆ پاشماوه‌كانی داعش و له‌ناوبردنیان به‌رده‌وام ده‌بن.

هەفتەی ڕابردوو، دوو تەقینەوەی خۆکوژی گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدایان هەژاند کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدران، بەو هۆیەوە ٣٢  کەس گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون و دواتر زانرا، ئەنجامدەرانی ئەو دوو تەقینەوەیە لە تورکیاوە دەربازی ئێراق بوون.

 

هـ.‌هـ