چوارچێوەی هەماهەنگی، رایگەیاند کە دەوڵەتی و پاراستنی دەزگا دەستووریەکان هێڵی سوورن و پێویستە هەموو عێرا بۆ پاراستنیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئامادە بێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە بە نیگەرانیەکی گەورەوە چاودێری دۆخی ناوخۆ دەکەین. بە تایبەتی دەستدرێژی لەبەرانبەر دەزگا دەستووری، پەرلەمان، دەسەڵاتی دادوەری، بارەگا فەرمیەکانی حزبی و حکومەتیەکان، هێڵی سوورن. پێویستە هەموو عێراق خۆی بۆ پاراستنیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئامادە بکات.
راگەیەنراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خۆپیشاندانەکان عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، " بۆ رێگریکردن لە توندوتیژی، پێویستی بە عەقڵی سەلیم هەیە. لە بەرژەوەندی هەموو عێراقیەکان، پێویستە ئاڵۆزیەکان کەم بکرێنەوە."
چوارچێوەی هەماهەنگی، محەمەد شیاع سودانی وەک سەرۆکوەزیر دیاری کردبووە و خۆپیشاندانەکان بە پشتگیری موقتەدا سەدر لە بەرانبەر دیاریکردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەستیان پێکرد. لایەنگرانی سەدر جارێکی دیکە بەرەو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق روویشتن.
کازمی بانگەوازی بۆ گفتوگۆ کرد
خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی سەد لەدژی محەمەد شیاع سودانی بەردەوامە. لایەنگرانی سەدر لە بەغدا رژانە نێو شەقامەکان، هەڵیانکوتایە سەر پەرلەمان و ویستیان بەرەو ماڵی نوری مالکی و عەمار حەکیم پێشڕەوی بکەن کە سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگین و ماڵیان لە ناوچەی سەوزی بەغدایە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە گەلی عێراق لایەنە سیاسیەکان کرد کە هەستیار بن.
لە پەیامەکەدا مستەفا کازمی کە لەسەر تویتەر بڵاویکردەوە وتی، " لایەنە سیاسیەکان بۆ عێراق و عێراقیەکان پێویستە کۆببنەوە و قسە بکەن. پێویستە لە زمانی خیانەت و گرژی دوور بکەونەوە. پەیوەندیەکان لە رشتنی یەک دڵۆپ خوێن باشترە."
کازمی لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی، "پێویستە بە عەقڵ و ویژدانەوە بجووڵێینەوە. پێوییستە بەرژەوەندی بچووک وەلاوەبنێین و بۆ عێراق کار بکەین."
راگەیەنراوی ڕەوتی سەدر
ڕەوتی سەدر لەبارەی خۆپیشاندانەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ساڵح مەحەمد ئەلعێراقی کە وەک وەزیرێکی سەدر دەناسرێت، لە تویتێکدا رایگەیاند، " لایەنە سیاسیەکان وەک بەرپرسیاری هەر جۆرە هێرشێک لەبەرانبەر خۆپیشاندەران دەبینین. هێزە ئەمنیەکان، لەگەڵ چاکسازیدان. ئێوە پارەی عێراقتان دزی."
بریاری کۆبوونەوەی نائاسایی
خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. خۆپیشاندەران چوونەتە نێو ناوچەی سەوز. دەستیان بەسەر باڵەخانەی پەرلەماندا گرت. باسی ئەوە دەکرێت کە خۆپیشاندەران دەیانەوێت دەست بەسەر باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی دادگای باڵادا بگرن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاساییدا.
ف.ق