چالاكییه‌كانی شه‌رمه‌زاركردنی كوشتنی كچه كورد ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاریی تارانه‌وه، تائێستا به‌رده‌وامن.
سه‌باره‌ت به كوژرانی نیكا شاكه‌ره‌می كه له كاتی خۆپیشانداندا كوژرا، ده‌ست به لێپرسینه‌وه كراوه.
داواكاری گشتیی تاران عه‌لی ساڵحی به هۆی هه‌ڵكشانی كاردانهوهكانهوه رایگه‌یاند، "دادگای سزای تاران بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری گیانله‌ده‌ستانی نیكا شاكه‌ره‌می ده‌ستی به لێپرسینه‌وه كردووه".
ساڵحی وتیشی، "٤٠٠ خۆپیشانده‌ر له كاتی خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا دهستگیركرابون، به مه‌رجی دووباره نه‌كردنه‌وه، ئازاد كراون".
داواكاری گشتیی هه‌ڕه‌شه‌ی "ئه‌وانه‌ی له دژی ئاسایشی نیشتمانی بجوڵێنه‌وه" كرد و رایگه‌یاند، هیچ نه‌رمییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ناكه‌ن.
سه‌رباری كوشتار و كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌ت چالاكییه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وامن.
له زۆر شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كچانی خوێندكار له زانكۆ و خوێندنگه‌كان ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
كچه خوێندكاره‌كان له دژی پێشێلكردنی مافی ئازادییان سه‌رپۆشه‌كانیان لابرد.
له زۆر شار به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" چالاكی ئه‌نجامدران. شه‌وێ ٤ی تشرینی یه‌كه‌م به تایبه‌تی له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام و ورمێ، له شاره‌كانی تری وه‌ك دیوانده‌ڕه، سه‌قز، مه‌ریوان، مه‌هاباد و دێوڵانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام بوون. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت له دژی چالاكوانان له زۆر شار به توندوتیژی جوڵانه‌وه.
له سه‌رتاسه‌ری ئێرران خوێندكارانی زانكۆ چالاكی شه‌رمه‌زاركردنیان ئه‌نجامدا. ئه‌مه‌ش له‌و دیمه‌نانه‌دا دیاره كه له تۆرشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به تایبه‌تی له تاران، شیراز، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ره‌شت، ته‌ورێز، زه‌نجان و یه‌زد كه له شاره گه‌وره‌كانن چالاكی بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه.
له كۆمه‌ڵكوژی زاهیداندا ٦٣ كه‌س كوژراون
له سیستان و به‌لوچستان به تایبه‌تی رۆژی هه‌ینی رابردوو به هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س له زاهیدانی ناوه‌ندی پارێزگاكه گرژی و ئاڵۆزی به‌رده‌وامه. به پێی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران له زاهیدان لانیكه‌م ٦٣ كه‌س كوژراون.. رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، "ئه‌و كوشتاره‌ی له زاهیدان كراوه تاوان له دژی مرۆڤایه‌تیه".
لانیكه‌م ١٥٤ كه‌س تائێستا كوژراون
به‌پێی ئاماری رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێرانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته لانیكه‌م ١٥٤ كه‌س كه چه‌ند منداڵێكیشیان له نێودایه كوژراون.
به‌پێی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران له سیستان و به‌لوچستان ٦٣، له مازنده‌ران ٢٧، له گیلان ١٢، له ورمی ١١، له سنه ٨، له كرماشان ٧، له تاران ٦، له ئه‌لبورز ٥، له خۆراسانی ره‌زه‌وی ٣، له كۆهگیلویه و بویه‌رئه‌حمه‌د ٢، له ئیسفهن ٢، له زه‌نجان ٢، له قه‌زوین ٢، له سێمنان ١، له ئیلام ١، له ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات ١ و له بوشه‌هریش ١ خۆپیشانده‌ر كوژراون.
رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق كه گروپێكی به‌رهه‌ڵستكاری ئێرانه رایگه‌یاندووه، كه چالاكییه‌كان له ٣١ پارێزگا و ١٧٠ شار به‌ڕێوه‌ده‌چن و ٤٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و ٢٠ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
هـ . ب