په‌رله‌مانتارێكی عێراق: ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له سهرداانی میت بكرێت
په‌رله‌مانتاری عێراق عارف حومامی داوای كرد لێپرسینه‌وه له دیداری راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری تورك (میت) هاكان فیدان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته باڵاكان له به‌غدا بكرێت.
په‌رله‌مانتاری عێراق عارف حومامی داوای كرد لێپرسینه‌وه له دیداری راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری تورك (میت) هاكان فیدان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته باڵاكان له به‌غدا بكرێت.
راوێژكاری میت هاكان فیدان له سه‌ردانی خۆیدا له ١١ی ئه‌یلول له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی سونه خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆككۆمار به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی دیداری ئه‌نجامدابوو. سه‌ردانه‌كه بۆ رای گشتی راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی دیدارهكانهوه هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌نرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژ نیوز په‌رله‌مانتاری عێراق عارف حومامی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و سه‌ردانه نیشانداوه و رایگه‌یاندووه، "ده‌بێت هاكان فیدان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه. ئه‌و ناتوانێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی دیدار ساز بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سیاسی نییه".
حومامی دیداری هاكان فیدان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌كان خه‌میس خه‌نجه‌ری وه‌ك سیخوڕی ناوبرد و وتی، "عێراق هێنده لاواز بووه كه ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له عێراق كاروباری هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌وه عێراق ناتوانێت هیچ شتێك بكات".
په‌رله‌مانتار عارف حومامی داوای كرد لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له دیداره‌كانی فیدان له عێراق بكرێت.
هـ . ب