سێ زانای تری ئێران کوژران

لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سێ زانای تر بە ناوەکانی عەلی بەقایی کەریمی، مەنسوڕ عەسکەری، سەعید بورجین کوژران.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامییان هەیە. بەگوێرەی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئێران، سێ زانای تری ئێران کوژراون.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ناوی زاناکان عەلی بەقایی کەریمی، مەسوڕ عەسکەری و سەعید بورجینە.

سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی دوێنێ ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی 'ڕاپەڕینی شێر' دژی ئێران دەستپێکرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەرماندەی هێزی قودسی ئێران ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای پاسداران حسێن سەلامی، جەنەراڵ غوڵام عەلی ڕەشید و دەیان کەسی تر کە لەنێویاندا زانای ئەتۆمی فەرەیدوون عەباسی و محمد مەهدی تەهرانچیش هەبوون کوژران.