شیعەکان دژی ئەردۆغان وەستانەوە: دەبێت هێزەکانی تورک دەربکرێن
لەبەرامبەر بانگەشەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە وتبوو 'کەرکوک شارێکی تورکمانییە' شێحەکانی عێراق ناڕەزایەتی توندیان نیشاندا.
لەبەرامبەر بانگەشەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە وتبوو 'کەرکوک شارێکی تورکمانییە' شێحەکانی عێراق ناڕەزایەتی توندیان نیشاندا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورک لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووسیا باسی لەوەکرد، بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کەرکووک دەکەن و ڕایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، راوێژکاری میت پەیوەندییان بە بنەماڵەی بارزانی و سودانی کردووە، دوای لێدوانەکەی فیدان لە ئێرانەوە، دۆخەکە تاڕادەیەک هێورد بووەتەوە'. هەروەها ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەی کرد کە 'کەرکوک شارێکی تورکمانییە'.
سکرتێریی گشتی عەسائیب ئەهلی حەق قەیس خەزعەلی ڕایگەیاند، کەرکوک شارێکی عێراقیە، تورکمانەکانیش عێراقین، بۆیە هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات.
هەروەها سکرتێری گشتی فەیلەقی وەعد، سدیق شێخ محەمەد تەمیمی، لە پێکهاتەی شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ "بەتوندی لێدوان و ڕاگەیاندنەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە کەرکوک ڕەتدەکەینەوە".کەرکوک سەر بە عێراقە، هی عەرەب و کورد و تورکمانە. بۆیە ڕێگە نادەین هیچ دەوڵەتێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات. کەرکوک وەک هێمای هەموو نەتەوە و مەزهەبەکانی پارێزگاکانە وبە برایەتی، ئاشتی و خۆشەویستی دەمێنێتەوە.
هەروەها شێخ محەمەد تەمیمی داوای لە حکومەتی عێراق کرد هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عێراق بکەنەدەرەوە و وتی، "خەباتی بەرەی خۆڕاگری بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی کەخاکی عێراقیان داگیرکردووە بەردەوامە. ئەگەر هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا نەکشێنەوە، ئەوا هەموو چەتەکانی ئەردۆغان لە پێگەکانیان دەردەکەن”.
هـ . ب