ئێران بە زیاتر لە ١٠٠ موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل؛ ٤٠ کەس بریندار بوون
ئێران بە زیاتر لە ١٠٠ موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بوون.
ئێران بە زیاتر لە ١٠٠ موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بوون.
دەوڵەتی ئێران لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە ئیسرائیل لە ١٣ـی حوزەیران دەستیپێکرد بۆ سەر وڵاتەکەی، بە موشەکی بالیستیک تەلئەبیبی بە ئامانج گرت.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، ئێران نزیکەی ١٠٠ موشەکی بالیستیکی ڕەوانەی تەلئەبیب کردووە کە زۆرێکیان لە ئاسمان پوچەڵکراونەتەوە. باس لەوەش کرا کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران نزیکەی ٤٠ کەس برینداربوون. هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامییان هەیە.
باس لەوە دەکرێت کە سوپای ئیسرائیل موشەکەکانی ئێران لە ئاسمان پوچەڵ دەکاتەوە.