ئاڵۆزییه‌كان له كازێروونی ئێران به‌رده‌وامن
له كازێروون-ی ئێران چالاكییه‌كانی گه‌ل له ڕۆژی چواره‌مدا به‌رده‌وامن.
له كازێروون-ی ئێران چالاكییه‌كانی گه‌ل له ڕۆژی چواره‌مدا به‌رده‌وامن.
هێزهسهربازییهكانی ئێران شاری كازێروون-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی شیراز-یان به‌سه‌ربازگه كردووه و دانیشتوانی شاره‌كه‌ش سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان.
دوێنێ بۆ سێیه‌مین ڕۆژ خۆپیشاندانی دانیشتوانی شاری كازێروون به‌رده‌وام بوو. له چالاكییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو ٣ هاوڵاتی له لایه‌ن ڕژێمه‌وه كوژرابوون و ٨٤ كه‌سیش بریندار بووبوون و به‌ده‌یان هاوڵاتیش ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌ریده‌خه‌ن كه خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ له چه‌ندین ده‌رڤه‌ری كازێروون به‌رده‌وام بوون و له‌نێوان خه‌ڵك و هێزهسهربازییهكانی ڕژێمی ئێران پێكدادان ڕوویداوه.
له دیمه‌نێكدا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارێك له‌سه‌ر بینای ناوه‌ندی دادپه‌روه‌ریی كازێروون ده‌ستڕێژی گوله له گه‌ل ده‌كات.
له ئاب-ی ٢٠١٧ په‌رله‌مانتارێكی پارێزگه‌ی شیراز پێشنیازێكی بۆ په‌رله‌مان كردبوو كه شارۆچكه‌كانی «كوهمهردان نورد» و «چنار شیجان» له كازێروون جیا بكرێنه‌وه و شارێكی دیكه‌یان لێ دروست بكرێت به ناوی «كوه چنار».
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به‌ڵێ دابوو كه ئه‌و پێشنیازه جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و دوو شارۆچكانه له كازێروون جیابكه‌نه‌وه. دانیشتوانی كازێروون ده‌ڵێن كه جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكانه له كازێروون، ده‌رفه‌ته‌كانی ژیان كه‌متر ده‌كات و ناتوانن به‌گوێره‌ی پێویست سوود له بودجه وه‌ربگرن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی گه‌ل ده‌كات.
جێگه‌ی باسه كه چه‌ندین شوێنی مێژوویی له‌م دوو شارۆچكه‌یه هه‌ڵكه‌وتوون. هه‌ر بۆیه گه‌لی كازێروون نایانه‌وێت ئه‌م دوو شارۆچكهمێژووییه له شاره‌كه‌یان جیابكرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتیانی ئه‌م شاره له دژی بارودۆخی ئابووریی شاره‌كه و دۆخی سیاسیی وه‌لات درووشم ده‌ڵێنه‌وه. خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ل له به‌رده‌م بانكی كه‌رتی تایبه‌ت، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شار، قائیمقامیه‌ت، شاره‌داری به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئه‌و ناوه‌نده‌ش نوێنه‌رایه‌تیی سیاسه‌ت، ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وه‌ڵاته ده‌كه‌ن.
s.m