ئێران: پشتگیریی توركیا ناكه‌ین له ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر قه‌ندیل
وته‌بێژی هێزهچهكدارهكانی ئێران جه‌نه‌ڕاڵ عهبدولفازیل شیكارچی ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕاست نین كه ده‌ڵێن ئێران پشتگیریی توركیا ده‌كات له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل.
وته‌بێژی هێزهچهكدارهكانی ئێران جه‌نه‌ڕاڵ عهبدولفازیل شیكارچی ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕاست نین كه ده‌ڵێن ئێران پشتگیریی توركیا ده‌كات له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل.
ده‌رباره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی توركیا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به پشتگیریی ئێران له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل، وته‌بێژی هێزهچهكدارهكانی ئێران لێدوانی دا.
جه‌نه‌ڕاڵ عهبدولفازیل شیكارچی ڕایگه‌یاند: «پاراستنی سه‌روه‌ریی وه‌ڵاتانی دراوسێ بۆ ئێمه بنه‌مایه. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه به‌بیانووی شه‌ڕ له دژی تێرۆر، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌ڵاته‌كه چالاكی كردن، ده‌بێته شتێكی نایاسایی.»
شیكارچی گوتیشی: ئێران پشتگیریی ئه‌و هه‌وڵانه ناكات كه سه‌روه‌ری وه‌ڵاتانی دراوسێ پێشێل ده‌كه‌ن. ده‌ستنیشانیشی كرد كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی توركیا ڕاست نین و ئێران پشتگیریی ئۆپه‌راسیۆن له دژی قه‌ندیل ناكات.
s.m