تهقینهوهی ٢ بۆمب له بهغدا قوربانی لێكهوتهوه
بە هۆى تەقینەوەى دوو بۆمبەوە لە باکوورى بەغدا کەسێک ژیانی لەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە هۆى تەقینەوەى دوو بۆمبەوە لە باکوورى بەغدا کەسێک ژیانی لەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە شارى بەغدا ڕایگهیاند، تەقینەوەکە لەڕێى دوو بۆمبى چێنراوەوە لەنێو بازارى کڕین و فرۆشتنى باڵندە لە گەرەکى شوعلەى بەغدا ڕوویداوه.
دواى تەقینەوەکە تەرمى کوژراوەکە بۆ پزیشکى دادى بەغدا گوازراوەتەوە و بریندارەکانیش بۆ چارەسەرکردن رەوانەى نەخۆشخانە کراون.
هاوکات تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارهتی ئەنجامدانى تەقینەوەکەى لە ئەستۆ نەگرتووە.
s.m