حاکم زاملی: پلانێک لە ئارادایە دژی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق
حاکم زاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگەیاند پلانێکی نادیار لە ئارادایە لە دژی چه‌ند ناوچەیه‌كی عێراق.
حاکم زاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگەیاند پلانێکی نادیار لە ئارادایە لە دژی چه‌ند ناوچەیه‌كی عێراق.
حاکم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ئاژانسی سپوتینكی ڕووسیای ڕاگەیاند: ئێمە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاگاداری ھیچ رێکكەوتنێکی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی تورکیا نین سەبارەت بە ئەنجامدانی ھیرشی ئاسمانی و زەمینی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییه‌کان.
ھەروەھا وتیشی: مەترسی بوونی پلانێکی نادیار ھەیە بۆ ھێرشکردنی سوپای تورکیا بۆ سەر چه‌ند ناوچەیه‌كی دیكه‌ی عێراق. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لیژنەکەیان لەگەڵ حکوومەتی عێڕاقدا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی بەرچاوڕوونی دەربارەی ئەو بابەتە.
ئەم لێدوانەی حاکم زاملی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند: ھێرشەکانی سوپای تورکیا بەپێی ڕێکەوتنێك له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق، لە ناوچە سنورییه‌کانی تورکیا - عێراق دەستی پێكردووه.
s.m