خۆپیشاندان و مانگرتن لە تاران بەردەوامە
خۆپیشاندان و مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی گەورەی تاران، کە لەدژی داڕمانی نرخی تمەن-ی ئێرانیی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی دەستیانپێکردووە، پێی نایە دووەمین ڕۆژییەوە.
خۆپیشاندان و مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی گەورەی تاران، کە لەدژی داڕمانی نرخی تمەن-ی ئێرانیی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی دەستیانپێکردووە، پێی نایە دووەمین ڕۆژییەوە.
ئەمڕۆ، دوکانداران و کاسبکارانی تاران-ی پایتەختی ئێران، لە دوویەمین ڕۆژی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانیاندا، لە مەیدانی سەبزەمەیدانی تاران گردبوونەوە.
جگە لە دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، ناسەقامگیربوونی گومرک و باج، دوو هۆکاری دیکەی ناڕەزایی دوکاندار و کاسبکارانی تارانە.
هێزەکانی پۆلیسی تاران، لە چەندین شوێن هێرشیانکردووەتە سەر خۆپیشاندەران و بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندانەکان بکەن.
شایانی باسە، سەرلەبەیانیی دوێنێ مانگرتنی دوکانداران و کاسباکارانی بازاڕی گەورەی تاران، لەدژی دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەستیپێکرد و پاشان گەیشتە بازاڕەکانی دیکەی ئەو شارە، پاشنیوەڕۆکەشی خۆپیشاندانی گەورە لە چەند شەقامێکی سەرەکیی تاران ڕێکخرا.
خۆپیشاندەران جگە لە دەربڕینی ناڕەزاییان بەرامبەر دابەزینی نرخی تمەن، چەندین دروشمی وەک "نەمان بۆ دیکتاتۆر" و "نەمان بۆ خامنەیی"یان دەوتەوە و تا درەنگانێکی شەو بەردەوامبوون لە خۆپیشاندان.
ک-ش