داعش لە خوورماتو سوپای عێراقی کردە ئامانج
سوپای عێراق بۆ پاککردنەوەی چیای حەمرین لە پاشماوەکانی داعش، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکردووە.
سوپای عێراق بۆ پاککردنەوەی چیای حەمرین لە پاشماوەکانی داعش، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکردووە.
چەتەکانی داعش هێرشێکی خۆکوژییان پێکهێنا، لە ئەنجامی ئەو هێرشە خۆکوژییەدا ٣ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ١١ سەربازی سوپای عێراق و ئەندامێکی حەشدی شەعبی بریندار بوون.
سوپای عێراق ڕۆژی شەممە لە هەرێمی خەرا-ی باشووری خوورماتو لە دژی چەتەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکرد.
لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا چەتەکانی داعش هێرشێکی خۆکوژییان پێکهێنا. عەلی هاشمی وتەبێژی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: لە کاتی ئۆپراسیۆنی هێزەکانماندا چەتەێکی داعش هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدا و ، لە ئەنجامی ئەو هێرشە خۆکوژییەدا ٣ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ١١ سەربازی سوپای عێراق و ئەندامێکی حەشدی شەعبی بریندار بوون.
دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، هێرشی داعش لەو هەرێمە زیادی کردووە، و بە هۆی ئەو هێرشانەوە ژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی، سەربازی سوپای عێراق وچەکدارانی حەشدی شەعبی کوژراون.
ک-ش