دەنیزلی: دەیان ئەندامی هەدەپە و دەیان کەسی دیکە دەستگیر کران
لە شاری دەنیزلیی تورکیا، هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی تورکیا، دەیان ئەندامی هەدەپە و دەیان کەسی دیکەی ئەو شارەیان دەستگیر و زیندانی کرد.
لە شاری دەنیزلیی تورکیا، هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی تورکیا، دەیان ئەندامی هەدەپە و دەیان کەسی دیکەی ئەو شارەیان دەستگیر و زیندانی کرد.
بەەرەیانی ئەمڕۆ شەممە و تا ئەم ساتانە، لە شاری دەنیزلی ڕۆژئاوای تورکیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕەشبگیری و قڕکردنی سیاسیدا، هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و دەیان ماڵی دیکە لەو شارە.
ڕاگەیەندرا، لە هەڵمەتەکەدا، دەیان ئەندامی هەدەپە و دەیان کەسی دیکە دەستگیر کراون، کە جەواهیر کایار، هاوسەرۆکی هەدەپەی دەنیزلیش لە نێویان دایە. زانرا، سەرجەم دەسگیرکراوان براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەنیزلی و لەوێوە بەبڕیار دۆزگەر براونەتە زیندان.
ئەم هەڵمەتی ڕەشبگیری و قڕکردنە سیاسیە نوێیەی هێزەکانی ڕژێمی تورکیا، لە کاتێک دایە قۆناخ بە قۆناخ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پارلەمانی تورکیا نزیک دەبێتەوە و بەو شێوەیە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە، هەوڵی کەمکردنەوەی دەنگەکانی هەدەپە دەدات.
شایانی باسە، تا ئێستا هەزاران لە ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپە لە نێویاندا، هاوسەرۆک، پارلەمانتار، شارەدار و سیاسەتمەدار، لە زیندانەکانی ڕژێمی تورکیا دان و ڕۆژانەش ژمارەی دەستگیرکراوان و زیندانیانی هەدەپەیی زیاتر دەبن.
هـ.هـ