سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌بوونی چالاكی بۆ ١ی ئایار، كرێكارانی ئێران ڕژانه مه‌یدانه‌كان
هه‌رچه‌نده له تارانی پایته‌خت مۆڵه‌ت نه‌درا به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران چالاكی سازبكرێن، به‌ڵام كرێكاران ڕژانه مه‌یدانه‌كان.
هه‌رچه‌نده له تارانی پایته‌خت مۆڵه‌ت نه‌درا به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران چالاكی سازبكرێن، به‌ڵام كرێكاران ڕژانه مه‌یدانه‌كان.
كرێكارانی ئێران به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ١ی ئایار، هه‌فته‌ی ڕابردوو داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كان و پارێزگه‌ی تاران كرد، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت مۆڵه‌تیان به هیچ جۆره چالاكییه‌ك نه‌دا.
سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كاریی حكوومه‌تی ئێران، ئه‌مڕۆ كرێكارانی تاران و ده‌وروبه‌ری له به‌رده‌م «ماڵی كرێكارانی تاران» كۆبوونه‌وه. هێزه‌ئه‌منییه‌كانی تاران ویستیان ڕێگری له گردبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام كرێكاران پێداگرییان له‌سه‌ر چالاكییه‌كه‌یان كرد.
«ئێران سیاسه‌تێكی خراپ له‌سه‌ر كرێكاران به‌ڕێوه‌ده‌بات»
سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی ئێران حه‌سه‌ن سادقی ناڕه‌زایی پیشاندا له به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار. سادقی ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی سه‌رنج ڕاكێشانه سه‌ر بارودۆخی خراپی كرێكاران، ده‌مانه‌وێت جه‌ژنی كرێكاران پیرۆز بكه‌ین. ئێمه پابه‌ند نابین به قهدهغهكارییهوه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: «له ئێران سیاسه‌تێكی خراپ به‌رانبه‌ر كرێكاران به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ڕێگه ناده‌ن كه جه‌ژنی خۆمان پیرۆز بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه داوای مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین. له هیچ شوێنێكی جیهان ئه‌م جه‌ژنه قه‌ده‌غه ناكرێت، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران له مه‌یدانه‌كان جه‌ژنی خۆیان پیرۆز ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ناتوانین پیرۆزبایی ١ی ئایار بكه‌ین.»
«مردن بۆ سه‌رده‌سته‌كان»
دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن سادقی سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكاران گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌ئه‌منییه‌كان كرد، هه‌زاران كه‌س له به‌رده‌م ماڵی كرێكارانی تاران كۆبوونه‌وه و به‌ره‌و كۆڵانی جمهوریه‌ت ڕێپێوانیان كرد. له ڕێپێوانه‌كه‌دا درووشمی «مردن بۆ سه‌رده‌سته‌كان» گوترایه‌وه.
s.m