سیسی بۆ جاری دووەم بە سەرۆکی میسر ھەڵبژێردرایەوە
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی به به‌ده‌ستهێنانی ٩٢% دەنگەکان، جارێكی دیكه به سه‌رۆكی میسر هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی به به‌ده‌ستهێنانی ٩٢% دەنگەکان، جارێكی دیكه به سه‌رۆكی میسر هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ڕۆژانی ٢٦ - ٢٨ی مارس\٦-٨ی خاكه‌لێوه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی میسر به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان عه‌بدولفه‌تاح سیسی به به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان كه ٩٢%ی ته‌واوی ده‌نگه‌كانه، توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت.
بەپێی ئەو داتایانەی ڕۆژنامەی ئەھرامی زمانحاڵی حکوومەتی میسر بڵاوی کردۆتەوە، عەبدولفەتاح سیسی، ٩٢%ی دەنگی ٢٣ ملیۆن ملیۆن بەشداربووی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی میسری بەدەستھێناوە، ئەمە لە کاتێکدایە ٦٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هه‌بووه.
٢٣ ملیۆن میسری نەخشەی نوێی ھەڵبژاردنەکانی میسریان دیاریکرد
دەستەی نیشتیمانیی ھەڵبژاردنەکانی میسر بڵاویکردەوە، لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی میسردا،٢٣ ملیۆن و ٢٩٣ ھەزار کەس بەشداری ھەڵبژاردنیان کردووە. لەم ڕێژەیەش، ٢١ ملیۆن و ٨٨ ھەزار و ٢٩٥ ھاوڵاتیی میسری دەنگیان بە عه‌بدولفه‌تاح سیسی داوە و مووسا مستەفا مووسای ڕکابەریشی ٦٨٢ ھەزار و ٧٩٧ دەنگی به‌ده‌ستهێناوه. ژمارەی دەنگەبەتاڵەکانیش دەگاتە ٥٢٢ ھەزار و ٨١٩ دەنگ.
دەستەی نیشتیمانیی ھەڵبژاردنەکانی میسر لە پاش بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی میسر ئاشکرای کرد، کار دەکەن بۆ دانانی سزایەک بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی بەبێ ھۆ بەشداری ھەڵبژاردنەکانیان نەکردووە. بەپێی ھەواڵی ھەندێک ئاژانسی میسری پێدەچێت دوای جیاكردنه‌وه‌ی تەواوی دەنگەکان، ڕێژەی دەنگەکانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی بگاتە ٩٧%.
عه‌بدولفه‌تاح حوسێن خه‌لیل سیسی، فەرماندەی پێشووتری ھێزەچەکدارەکانی میسر، ساڵی ٢٠١٤ بە سەرۆکی میسر ھەڵبژێردرا و به‌م شێوه‌یه بۆ جاری دووه‌م ده‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆماری میسر.
s.m