له عێراق سزای له‌سێداره‌دان بۆ ٣٠٠ ئه‌ندامی داعش بڕایه‌وه
له عێراق ٣٠٠ كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی داعش دادگه‌یی كران و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له عێراق ٣٠٠ كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی داعش دادگه‌یی كران و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی (AFP) به‌پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، بڵاوی كرده‌وه كه سزای له‌سێداره‌دان بۆ ٣٠٠ ئه‌ندامی داعش بڕاوه‌ته‌وه كه له‌نێویاندا ١٠٠ كه‌سیان بیانین. هه‌روه‌ها سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی داعشدا بڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه، دادگه‌كانی سزادان له تلكێف-ی مووسڵ و دادگه‌ی ناوه‌ندیی به‌غداد لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تێرۆر ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌تی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌ندامانی داعش ده‌كه‌ن.
«زۆرینه‌ی بیانییه‌كان هاوڵاتیی توركیان»
له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه له به‌غدا سزای له‌سێداره‌دان بۆ ٩٧ ئه‌ندامی داعش بڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سزای زیندانیكردن بۆ ١٨٥ تاوانبار بڕاوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. ڕاگه‌یه‌نرا كه زۆرینه‌ی ئه‌و تاوانبارهبیانییانهی سزادراون، هاوڵاتیی توركیا و كۆماره‌كانی فیدراسیۆنی ڕووسیان.
عه‌بدولستار بایره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند، له تلكێف سزای ٨١٥ كه‌س دراوه كه ٢١٢ تۆمه‌تبار سزای له‌سێداره‌دان و ١٥٠ تۆمه‌تباریش سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. به‌پێی گوته‌ی ناوبراو زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی داعش سزادراون. بایره‌قدار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ١١٢ تۆمه‌تبار ئازاد كراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان به‌سه‌ردا ساخ نه‌بووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی داد-ی عێراق له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ١١ تاوانباری دۆسیه‌ی تێرۆردا جێبه‌جێ كراوه.
s.m