فەرید بەراتى راشایگەیاندووە، ئەو کەسانە ٣ هەزار ناوچەى پەراوێز و کەناری شارەکاندا لە دۆخێکى خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
جێگرى رێکخراوى هاوکاریى کۆمەڵایەتى و تەندروستیى ئێران بۆ کاروبارى پێشگرتن و چارەسەرکردنى تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشى وتووە، ساڵ بە ساڵ ژمارەى ئەو کەسانە روو لە زیادبوون دەکات، کە لە هەلومەرجى هەژارانە و لە دۆخێکى خراپدا ژیان بەسەر دەبن.
باسى ئەوەشیکردووە، تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و هەژارى رووی لە زیادبون کردووە و ئەوەش زیانێکى زۆری بۆ سەر کۆمەڵگە لێدەکەوێتەوە.
بەراتى ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتى ئێران دامودەزگاکانى حکومەتى لە شارەکاندا راسپاردووە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە، بەڵام چەندین ساڵە ئەو کێشەیە پشتگوێ دەخرێت.
ر.م