مارک ئێسپەر: ئەمریکا سیستەمی موشەکی پاتریۆت لە عێراق بڵاودەکاتەوە
وەزیری بەرگری ئەمریکا"پنتاگۆن" ڕایگەیاند کە پاش هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانیان لە عیراق، ئەمریکا هەوڵ دەدات سیستەمی موشەکی پاتریۆت لە عیراق بڵاو بکاتەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا"پنتاگۆن" ڕایگەیاند کە پاش هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانیان لە عیراق، ئەمریکا هەوڵ دەدات سیستەمی موشەکی پاتریۆت لە عیراق بڵاو بکاتەوە.
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، پاش هێرشە موشەکیەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکانی ئەمریکا لە عیراق، ئەمریکا سیستەمی پاراستنی ئاسمانی پاتریۆت لە عێراق بڵاودەکاتەوە.
ئێسپەر ڕاشیگەیاندووە: پێش ئەوەی ئێمە سیستەمەکە بڵاو بکەینەوە پێویستە ڕەزامەندی حکومەتی عێراق وەربگرین.
لای خۆشیەوە، مارک میلی سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: لەم بوارەوە ئێمە لەگەڵ عێراق کاردەکەین.