سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمڕاڵی و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.
ته‌مه‌للی سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر گۆشه‌گیریی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گوتی: ئه‌م گۆشه‌گیرییه، گۆشه‌گیركردنی دیموكراتی و ئاشتییه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ پرسیاری «ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووده‌ده‌ن له‌كوێ ده‌ستپێده‌كه‌ن؟» بكات، وه‌ڵام ئه‌وه‌یه كه ٥ی نیسانی ٢٠١٥ له ئیمڕاڵی ده‌ستی پێكرد. گۆشه‌گیركردنی ئیمڕاڵی ڕێكخستنی فاشیزمه.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له باكووری سووریا كرد و وتی: ئاكه‌په هه‌وڵ ده‌دات دۆخی ناچارسهری له سووریا بسه‌پێنێت. وتیشی: «بابه‌تی عه‌فرین لایه‌نی كه‌م هێنده‌ی بابه‌تی دووما گرنگه. ئه‌و مامه‌ڵه و ڕه‌فتاره‌ی له عه‌فرین و دووما كردیان، زیهنیه‌تی ئه‌وان ده‌خاته‌ڕوو.»
s.m