پەرلەمانی عێراق داوای دەرکردنی ھێزەبیانییەکان دەکات
پەرلەمانی عێراق داوای لە حکوومەتی عێراق کرد خشتەیەکی زەمەنی دابنێت بۆ دوورخستنەوەی تەواوی ھێزەبیانییهکان لە خاکی عێراقدا.
پەرلەمانی عێراق داوای لە حکوومەتی عێراق کرد خشتەیەکی زەمەنی دابنێت بۆ دوورخستنەوەی تەواوی ھێزەبیانییهکان لە خاکی عێراقدا.
هیشام سوهه‌یل، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١ی مارس\ ١٠ی ڕه‌شه‌ممه بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە پابەند بێت بە دانانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییه‌کان لە عێراقدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕایگه‌یاند: سوپاسی سەرجەم ئەو دەوڵەتانە دەکەین کە ھاوکاری عێراق بوون بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش، بەڵام داواکارین حکوومەتی عێراق خشتەیەکی زەمەنی دابنێت بۆ کشانەوەی ئەو ھێزانە لە عێراق و وادەی درێژکردنەوەی مانەوەی ھەر ھێزێکیش ئه‌گه‌ر پێویست بێت لەم قۆناغەدا، دیاری بکرێت.
جێگه‌ی باسه ده‌یان سه‌ربازگه و ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشووری كوردستان هه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كرێت كه سه‌روه‌ری عێراقیان پێشێل كردووه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ پارتیی دیموكراتی كوردستان - په‌ده‌كه و حكوومه‌تی عێراق، تا ئێستا ئه‌و هێزانه له عێراقدا ماونه‌ته‌وه. ھەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ سەرۆکی ئەرکانی سوپای دەوڵەتی تورکیا، خولوسی ئاکار سه‌ردانی شاری بەغدای كرد.
s.m