لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، گەیشتە ١٦ کەس. هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لە ژیر چاودێری وردی پزیشکیدان گەیشتووەتە ٦٠ کەس.
لە ناوچە جیا جیاکانی ئێران لە دوو رۆژی رابردوودا ٤ کەسی دیکەش بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەم پێیەش ژمارەی قوربانییانی ئەو ڤایرۆسە گەیشتە ١٦ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش کە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون گەیشتووەتە ٦٠ کەس. بە پێی سەرچاوە نافەرمییەکان ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە و تووشی بوون، زیاترە لەو ژمارەییەی راگەیێنرداوە.
بە پێی ئاژانسی ئیلنا جێگری وەزیری تەندروستیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەیەک لە کە ئێرانەوە دەچوو بۆ تورکیا، بە هۆی گۆمانی ڤایرۆسەکە لە ئەنکەرە نیشتووەتەوە. بە پێی زانیارییەکان، گومان لە یەکێک لە گەشتیاران کراوە و لە ئێستادا ئەو کەسە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ز.ش