گروپی تاڵیبان هێرشی کردە سەر شارێکی ئەفغانستان
گروپی تاڵیبان هێرشی کردە سەر شاری فەراهە کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئەفغانستانەوە
گروپی تاڵیبان هێرشی کردە سەر شاری فەراهە کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئەفغانستانەوە
بەرپرسانی هەرێم-ی فەراهەی ئەفغانستان رایانگەیاند کە دوێنێ شەو تاڵیبان هێرشێکی فراوانی کردووە.
سەرچاوە هەرێمیەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند "شارێکی ئەفغانستان کەوتۆتە ژێر دەستی گروپی تاڵیبان و لەناوەندی شارەکەش شەڕی سەخت بەردەوامە. هەروەها باس لەوەش کراوە کە فرۆکە جەنگیەکان بۆمبارانی بنکە و ناوەندە سەربازیەکانی تاڵیبان دەکەن.
لەو بارەیەوە تاڵیبان لێدوانێکی نوسراوی بلاوکردۆتەوە و تێیدا داوایان لە دانیشتوانی شارەکە کردووە کە لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.
لە هەرێمی فەراهەکە بەرهەمێکی زۆری حەشیشی لێ دەچێندرێت، لە چەند ساڵی ڕابردوودا شەڕی سەختی تێیدا ڕوویداوە و لە ساڵی ٢٠١٧ ئەمە جاری سێیەمە کە تاڵیبان هەوڵ دەدات ئەو شارە کە پایتەختی هەرێمەکەیە، بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
پێش ماوەیەک تاڵیبان رایگەیاندبوو کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی بەهارە کردووە و لەمانگی ئادار/بانەمەڕ هێرشەکانیان دژ بە هێزەکانی ئاسایش زیاتر کردووە.
ک-ش