گیراوانی نەخۆش لە گرتیگەی ئیزمیر ١٥ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە
٤ گیراوی سیاسی کە تووشی نەخۆشی سەخت بوون ، لە گرتیگەی (تێپا ڕ)مەنەمەن-ێ ١٥ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
٤ گیراوی سیاسی کە تووشی نەخۆشی سەخت بوون ، لە گرتیگەی (تێپا ڕ)مەنەمەن-ێ ١٥ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
گیراوانی سیاسی لە گرتیگەی تێپا-ی ئیزمیر ، ئەرگین ئاکتاش، یوسف بوولووت و دوو گیراوی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوەکانی دیجلە بۆزان و ئەحمەد خەمی، لە دژی پێنەدانی مافی چارەسەری تەندروستی و ئاستەنگییەکانی گرتیگە لە ٢٠ی نیسان /١ی گوڵان دەستیان داوەتە مانگرتین لە خواردن.
یەکێکی دیکە لە گیراوەکان بە ناوی ئەرگین ئاکتاش کە هەردوو دەستی نییە و ناتوانێک کاری خۆی بکات و دیجلە بۆزان-یش بە هۆی نەخۆشی ڕیخۆڵە ٩ ڕۆژە چاوەڕی نەشتەرگەرییە. هەروەها یوسف بوولووت-ی ٦٨ ساڵ تەمەن بەهۆ زۆر بوونی تەمەن توانای هەستانەوەی نەماوە. ئەحمەد خەمی-ش توشی ئیفلیجی پشت بووە.
دۆخی ئەو گیراوانە گرانتر دەبێت
دۆخی تەندروستی ئەو گیراوانە کە لە ٢٠ی نیسان/١ی گوڵانەوە مانیان لە خواردن گرتووە هەتاکو دەڕوات خراپتر دەبێت.
داواکاری ئەوان ئەوەیە کە تەنیا شەرت ومەرجی گرتیگەکە باش ببێت، چارەسەری تەندروستییان بۆ بکرێت و لە کاتی خۆیدا نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت.