ئه‌سه‌د: په‌یمانی ئیدلب كاتییه
سه‌رۆك كۆماری سووریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رباره‌ی په‌یمانی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ئیدلب ڕایگه‌یاند، «په‌یمانێكی كاتییه، ناوچه‌كه ده‌خه‌ینه‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان.»
سه‌رۆك كۆماری سووریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رباره‌ی په‌یمانی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ئیدلب ڕایگه‌یاند، «په‌یمانێكی كاتییه، ناوچه‌كه ده‌خه‌ینه‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان.»
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی سانای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریا، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌عسی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندووه، په‌یمانی ئیدلب بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌و ده‌ڤه‌ره، هه‌میشه‌یی نییه.
ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند، «ئه‌م شاره و ناوچه‌كانی دیكه كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستی تێرۆریستاندان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی سووریا.» چاودێران ده‌ڵێن ئه‌سه‌د به ناوهێنانی وشه‌ی «تێرۆریست» ئاماژه‌ی بۆ چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعش كردووه كه وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا پێیان ده‌ڵێن «ئۆپۆزسیۆن» یان «جیهادیست».
ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ ڕووسیا و توركیا په‌یمانێكیان ئیمزا كرد. به گوێره‌ی په‌یمانه‌كه به ڕووبه‌ری ١٥-٢٠كم ناوچه‌یه‌كی ئارامی سیڤیل دروست ده‌كرێت و ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریا و چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا دایه.
هه‌ر به گوێره‌ی په‌یمانه‌كه ده‌بێ هه‌موو چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا تا ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨\٢٣ی ڕه‌زبه‌ر له ئیدلب بكشێنه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه چاودێری كشانه‌وه‌ی چه‌ك بكات نییه. گرووپی ته‌حریری شام كه له لایه‌ن ئه‌لنووسره دامه‌زرێنرابوو و زۆرینه‌ی ئیدلب له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندایه، هێشتا به‌ڕوونی هه‌ڵوێستیان ئاشكرا نه‌كردووه. به‌ڵام ده‌زانرێت كه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی كه توركیایه له هه‌ماهه‌نگی دان. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه بڕیاره بكرێته ناوچه‌ی ئارام ٧٠%ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ڕێكخراوی ئه‌لنووسره دایه. به گوێره‌ی په‌یمانه‌كه پێویسته ئه‌م ڕێكخراوه‌ی چه‌ته‌كان له ناوچه‌كه نه‌مێنێت.
ئیدلب یه‌كێك له‌و ٤ ناوچه‌یه‌ی كه به‌ر له ساڵێك به ده‌ڤه‌ری بێ شه‌ڕ ڕاگه‌یه‌نرابوون. له‌و كاته‌دا ٣ ناوچه‌كه‌ی دیكه كه‌وتنه ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێم و ته‌نیا ئیدلب مایه‌وه. ڕژێمی سووریا ڕایگه‌یاندبوو كه په‌یمانی ئیدلب له چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناوچه بێ شهڕهكاندایه كه پێشتر ئیمزا كراوه و ده‌بێ كۆنتڕۆڵی ئیدلبیش بكه‌وێته‌وه ده‌ستی ڕژێم.
s.m