شانۆگەر: له ڕێگەی شانۆوه مێژووی خۆمان دەپارێزین

ئامادەبووانی شانۆ کە بەشدارییان لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی ئارین بسک و زۆلفی ئاشتیدا کرد، بە خۆشحاڵیەوە ڕایانگەیاند بە ڕێگەی شانۆوە مێژووی خۆیان بە زیندوویی دە‌هێڵنەوە.

سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئارین بسک و زۆلفی ئاشتی بە پێشەنگایەتی لێژنەی کولتووری کانتۆنی فورات و بە هاوکاری بزووتنەوەی هونەری میزۆپۆتامیا لە ٥ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "شانۆ شوناسی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە" لە کۆبانێ دەستیپێکرد. گروپەکان لە حەڵەب، شەهبا، ڕەقە، منبج، تەبقا و کۆبانێ تا ١٢ی تشرینی یەکەم بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن و لەو بارەوە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فۆرات کرد.

لە ڕێگەی شانۆوە قاڵبەکانی کۆمەڵگا تێکدەشکێن

یەکێک لە شانۆگەرانی شاری عەفرین کە دانیشتووی حەڵەبە لەبارەی شانۆگەریەکەیەوە وتی: " ئێمە وەک شانۆگەر بەشداریمان لە فیستیڤاڵی شەهید ئارین دا کرد و شانۆکەمان لەسەر دۆخی کۆمەڵگا و داب و نەریتەکانی، هاوسەرگیری لە تەمەنێکی خوارەوەدایە. مەبەست دەرخستنی ئەو نەریت و ئاستەنگیانەیە کە لە عەقڵییەتێکی هەنووکەیی کۆمەڵگادا هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی شانۆوە ئەو شێواز و قاڵبانە دەشکێنێ و جارێکی تر بەرێگەی شانۆوە ڕێچکەی دروستیان پێشکەش دەکات.

فاتمە ئەل لبێد، خەڵکی شاری ڕەقەیە و بەشداری سێهەمین فێستیڤاڵی ئارین بسک و زولفێن ئاشتی کردووە، دەڵێت: " ڕۆڵی ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە خاوەن ڕۆڵی خۆیە، بەتایبەت لە بواری کۆمەڵایەتیەوە. ئەو سەردەمە تاریکەی کە لە ڕەقە ڕوویدا ئێستا پێچەوانە بووەتەوە. ژنان دەتوانن لە ڕێگەی هەستەکانیەوە هەموو ڕووداوەکان پێشکەش بە ئامادەبووان بکەن لە شانۆوەکاندا."

مێژووی ئەرمەنیەکان لە ڕێگەی شانۆوە پێشکەش کرا

یەکێک لەو ئەندامانەی بەشداری شانۆوەکە بووە دیکران ئەردەمیان ئەرمەنییە، کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنیە و شانۆ دەنووسێتەوە، باسی لەوە کرد، بەهەزاران چیرۆکی ئەرمەنی هەن کە دەتوانرێت لە ڕێگەی شانۆوە بناسێنرێن و وتی: "شانۆکەمان لەسەر دادگای ویژدان پێشکەش کرد". شانۆوەکەمان لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینە دروستکراوە. گەلی ئەرمەنی گرنگییەکی تایبەت بە شانۆەکان دەدەن. بۆیە لە ڕێگەی شانۆوە، کولتووری ئەرمەنییەکان دەناسرێت. شانۆ خۆی هەموو کێشەکانی کۆمەڵگا دەهێنێتە دەرەوە و چارەسەرییان پێشکەش دەکات."