تەرمی شەهید خەمگین حەڵەب بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، خەمگین حەڵەب (خەلەف ئەلدەهر) کە لە٧ی تشرینی یەکەم بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید بوو، لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە شاری حەڵەب بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، خەمگین حەڵەب (خەلەف ئەلدەهر) کە لە٧ی تشرینی یەکەم بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید بوو، لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە شاری حەڵەب بەخاک سپێردرا.
بە بەشداری دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەڵەب و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین شەهید خەمگین حەڵەب (خەلەف ئەلدەهر) بەخاک سپێردرا . شەهید خەمگین لە٧ی تشرینی یەکەم بە هۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی حەڵەب، زاگرۆس حەڵەب و عایشە حسۆ ئەندامی بنەماڵەی شەهیدان لە گەڵ بنەماڵە و کەس وکاری شەهید خەمگین لە سەر کەسایەتی و پێگەی شەهید قسەیان کرد و بەڵێنی بەردەوامیدانی ڕێگای شەهیدیان دوبارە کردەوە.
پاشان، ئەواش چاویش، بەڕێوەبەری بنەماڵەی شەهیدان، ناسنامەی شەهید خەمگینی خوێندەوە و پێشکەشی بنەماڵەکەی کرد.
دواتر تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا. مەراسیمی پرسە لەلایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە گۆڕەپانی ٧ شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسوود بەڕێوەدەچێت، هەروەها پارت و ڕێکخراوەکان، کۆمین و ئەنجومەنەکان و هێزە سەربازییەکان بەشداری مەراسیمەکە دەکەن.