کۆنگرەی ستار هەڤرین خەلەف و دایە عەقیدەی یاد کردەوە
کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، یادی هەڤرین خەلەف و دایە عەقیدە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کۆمەڵکوژ کران، کردەوە.
کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، یادی هەڤرین خەلەف و دایە عەقیدە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کۆمەڵکوژ کران، کردەوە.
کۆنگرەی ستار بۆ یادی سکرتێری گشتیی پارتی داهاتووی سوریا هەڤرین خەلەف کە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن چەتەکانی ئەحرار شەرقیەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کرا و بۆ ئەندامی کۆمیتەی ئاشتەوایی گرکێ لگێ یادێ عەقیدە کە لە هێرشی داگیرکەران بۆ سەر سەریکانی لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا شەهید بوو، بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکدا بەئامانج گرتنی هەڤرین خەلەفی بە "هەوڵێکی شەرمەزارانە بۆ بڕینی دەنگی ژنانی ئازاد و لەناوبردنی شوناس و تێکۆشانی ژنان" پێناسەکرد.
هەرەوها لە بەیاننامەکەدا تێکۆشانی هەڤرین خەلەف بە بیرهێنراوەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە هەڤرین خەلەف بوو بە سیمبولی بەرخۆدان و تێکۆشان، هەڤرین بەبەردەوامی بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و هەمەلایەنە تێکۆشانی دەکرد. هەروەها لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ناسنامەی ژنی ئازاد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج بەرخۆدانی کرد."
لە بەیاننامەکەدا تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر بە ژنان کە نیشانەی ترسە لە هێزی ژنانی پێشەنگی شۆڕش و نیشانەی شکستە داگیرکارییەکانیەتی بەبیر هێنراوەتەوە."
کۆنگرەی ستار بەڵێنی داوە: "لە شەڕی یەکلاکەرەوە دژی داگیرکەران کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە دژی ژنان، منداڵان و هاووڵاتیانی مەدەنی تاوانی زیاتر ئەنجام دەدەن بەردەوام دەبێت. هاوکات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی لە بەرامبەر تاوانکارییەکان جێبەجێ و لێپرسینەوە لە بکوژانی ژنان بکات."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئیدانە کراوە و ئەم هەڵوێستە بە بەشداری داگیرکەران لە تاوانەکان وەسف کراوە و هاوکات داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کردووە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ئاسایش و ئاشتی لە سوریا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: " ئێمە بە ڕۆحی شەهید هەڤرین خەلەف دایە عەقیدە و هەموو ئەو ژنانەی گیانیان لە ڕێگای ئازادیدا بەخت کردووە، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین و بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەینەوە و تێکۆشانمان تا ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و دامەزراندنی سوریایەکی دیموکراتیک بەرز دەکەینەوە، ئێمە تەسلیمیەت ناناسین و تا سەرکەوتن بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار دەبین و ئاڵای ئازادی بەرز دەکەینەوە."