چالاکی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە بەرشەلۆنە و گرانادا بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە شارەکانی بەرشەلۆنە و گرانادا چەند سیمینار و چالاکیەک ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە شارەکانی بەرشەلۆنە و گرانادا چەند سیمینار و چالاکیەک ئەنجامدرا.
لە بەردەوامی چالاکیەکانی هەڵمەتی نێوەنتەوەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا لە شاری بەرسەلۆنە، لە لایەن کۆمیتەی ژنۆلۆی و 'پاراستنی کوردستان' کە خەباتکاری ئەنتەرناسیۆنالیستی تێدایە، چالاکی ئەنجامدرا.
لەسەرەتادا لە گۆڕەپانی ئانگیل پیستانا نۆو باریس پیرفۆرمانسێکی هونەری ئەنجامدرا و بە بەرزکردنەوەی وێنەکانیان 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە دوای پێرفۆرمانسەکە لە لایەن کۆمیتەی 'پاراستنی کوردستان'ەوە کە ئەنتەرناسیۆنالیستانشی تێدا بەشدار، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک پیلانگێڕی نێونەتەوەی شەرمەزارکرا و دوای ئازادی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، وە جەختیانکردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هەڵمەتەکە تا گەیشتن بە ئامانجی سەرکەوتنی.
گرانادا
لە شاری گرانادای ئیسپانیا بە شداری کوردان و کەسانی ئەنتەرناسیۆنال، گرووپی پشتیوانی کوردستان و گرووپی تاسکویڤا بەشێوەی سیمینار چالاکیەکەی هاوبەشییان ئەنجامدا و هەڵسەنگاندنیان بۆ پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
لە سیمینارەکەدا ئاماژە بە گرنگی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کرا و جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هەڵمەتەکە لە ساڵێ دووەمی خۆیدا کرایەوە.