تل تەمر: سوپای تورک پزیشکێکی تایلەندییان کوشت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئۆتۆمبیلێکی کارمەندانی تەندروستییان بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا پزیشکێکی تایلەندی کوژراو پزیشکێکی تریش بریندار بوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئۆتۆمبیلێکی کارمەندانی تەندروستییان بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا پزیشکێکی تایلەندی کوژراو پزیشکێکی تریش بریندار بوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندی ئەلراشدییە و ئەلقاسمییەی سەر بە تل تەمریان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلی تیمێکی رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی کە بە کاری تەندروستی و پزیشکیەوە خەریک بوون، بەرکەوت.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا دکتۆر زاو سەنک کە پزیشکێکی ٣٧ ساڵی تایلەندیە گیانی لەدەست داو و پزیشکێکی تریش بریندار بوو.
بە پێی زانیارییەکان دکتور زاو سەنک لەهەمان کاتدا کامێرامانیش بووەو جگە لە پیشەکەی بە کاری تۆمارکردنی کارو چالاکیەکانیان لە بواری پزیشکی وتەندروستیشەوە خەریک بووە.
ز.ش