لە کانتۆنی فورات بە کۆبوونەوەیەک پیلانگێڕی شەرمەزار کرا

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە کانتۆنی فورات شەرمەزارکرا و پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی درا.

کۆبوونەوەکە بە بەشدارییەکەی زۆری گەل، دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە لایەن دەستپێشخەری گەل بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئایشە ئەفەندی وتەبێژی دەستپێشخەری قسەیکردن و باسی لەو زوڵم و ستەمانەی دووژمنانی کورد کرد لە پێش دەرکەوتنی تەڤگەری ئازدی کوردەوە لە دژی گەلی کورد ئەنجامیان داوە و و وتی: "لە دوای دەرکەوتنی تەڤگەری ئازادییەوە هەموو شتێک گۆڕا. گەلی کورد زیندووبووەوە."

'پێویستە تێکۆشانمان بەرزتر بکەینەوە'

دواتر ئەنوەر موسلیم هاوسەرۆکی تەڤ-دەمی کانتۆنی فورات لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیدا پلانی داگیرکردنی گرێ سپی و سەریکانی داڕێژرایەوە و وتی: "پیلانگێڕییەکان بۆ نەهێشتنی گەلی کوردن. پێویستە هەموو کاتێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین و مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک بەهێزتر بکەین."

لە کۆتاییدا خوناڤ خەلیل ئەندامی کۆنگرە ستاری کانتۆنی فورات قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پیلانگێڕی لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا لە دژی گەلانی ئازادیخوازدا ئەنجامدرا.