شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده چوونه نێو گوندی سه‌فاقنه
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا، له به‌ره‌ی سووسه چوونه نێو گوندی سه‌فاقنه.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا، له به‌ره‌ی سووسه چوونه نێو گوندی سه‌فاقنه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ده‌رباره‌ی پێشڕه‌وی و ڕووداوه‌كانی دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له سنووری ناوچه‌ی دێره‌زۆر-ی باكووری سووریا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا هاتووه، «هێزه‌كانمان له به‌ره‌ی سووسه چوونه‌ته نێو گوندی سه‌فاقنه و زۆر خاڵیان له‌ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه. له گونده‌كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه و هێزه‌كانمان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن. له لایه‌كی دیكه‌وه تیمه پسپۆڕه‌كان سه‌رقاڵی پاك كردنه‌وه‌ی نێو گونده‌كه‌ن له پاشماوه‌ی چه‌ته‌كان.»
s.m