شه‌ڕی ناوخۆی چه‌ته‌كان له عه‌زاز ته‌شه‌نه‌ی كرد
له شاری عه‌زازی سووریا كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه، شه‌ڕی نێوان ٢ گرووپی چه‌ته كه دوێنێ ده‌ستی پێكردبوو، زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد.
له شاری عه‌زازی سووریا كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه، شه‌ڕی نێوان ٢ گرووپی چه‌ته كه دوێنێ ده‌ستی پێكردبوو، زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد.
ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپی سوجۆ له عه‌زاز به‌هۆی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه كه‌مپه‌كه جێده‌هڵێن، ده‌وڵه‌تی توركیش به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش چووه‌ته نێو كه‌مپه‌كه و ڕێگری له‌و خێزانانه ده‌كات و ناهێڵێت كه‌مپه‌كه جێبهێڵن. سه‌ره‌ڕای ڕێگرییهكانیش، چه‌ندین خێزان خۆیان گه‌یانده گوندی باب سه‌لامه و سوجۆ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی دوێنێ گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به عه‌شیره‌ته‌كانی شه‌هاده‌ت و حاسهسنه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه. به‌هۆی شه‌ڕه‌كه، منداڵێك به ناوی مسته‌فا محه‌مه‌د نه‌جار كوژراوه.
پۆلیسی سه‌ربازیی كه ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌كه دروستی كردووه، گرووپی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه‌ی به به‌رپرسیاری شه‌ڕه‌كه دانا و ده‌ستی به ده‌ستگیركردنی چه‌ته‌كانی ئه‌و گرووپه كرد. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له كه‌مپی سوجۆی عه‌زاز ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه هه‌ن كه پێشتر له ناوچه‌كانی دێره‌زۆر هه‌ڵاتوون. هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانانه‌ی كه له شه‌هبا، تل ڕه‌فعه‌ت و ناوچه‌كانی دیكه هه‌ڵاتبوون، له كه‌مپه‌كه نیشته‌جێن.
s.m