شەڕڤانانی عەرەب:خاکەکەمان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی بەجێ ناهێڵین

شەڕڤانانی نەتەوەی عەرەب کە لە ریزەکانی پێشەوەی بەرەی تل تەمر و سەرێکانی لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە شەڕدان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان بۆ پاراستنی خاک و گەل و شەرەفیان لە بەرخۆدان و بەرگریدان.

هێرشە نەگریسەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەلقاعیدە و ئەلنوسرەو داعش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن. لە بەرامبەریشدا گەلی کورد و عەرەب و سوریانی و ئاشووری خاکەکەیان دەپارێزن. شەڕڤانانی عەرەب کە لە بەرەکانی پێشەوەی بەرگریدان لە تل تەمر و سەرێکانی دەڵێن:"ئێمە شەهید و برینداریش بدەین، رێگا بەم داگیرکەرییانە نادەین."

حسێن عەلی خەلەف کە شەرڤانێکی بە نەتەوە عەرەبە لە ریزەکانی یەپەگەدا رایگەیاند ئەوان بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەیان لە بەرەکانی جەنگدان و دەڵێت:" من بۆ ئەوەی خاک و گەلەکەم بپارێزن لە بەری شەڕدام. ئێمە وەکو یەپەگە هەمیشە هەین بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان. لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران، بەرگری دەکەین و لە خاکەکەمان دەریان دەکەین."

هەروها شەڕڤانێکی بە ناوی نەجیب رایگەیاند ئەوان هەمیشە لە بەرخۆداندا دەبن و دەڵێت:" ئێمە لە دژی تیرۆرست و داگیرکەران وەڵاتەکەمان دەپارێزین. منیش بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ لێرەم. ئەردۆغان دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات، ئێمەش لە دژی ئەو، لە بەرگری و بەرخۆدانداین."

شەڕڤانێکی تری بەناوی موهام ئەحمەد دەڵێت:" مۆڕالمان بەرزە. وڵاتەکەمان دەپارێزین و هێرشەکان تێک دەشکێنین."

ئەبو شیرینیش یەکێکی ترە لە شەڕڤانەکانی یەپەگە و دەڵێت کە ئەوان هێزی حەسەکەن و ئەمڕۆ لە بەرەی تل تەمرن و وتی:" ئێمە بۆ پاراستنی خاک و گەل و شەرەفمان ئەمڕۆ لێرەین و رێگا نادەین ئەردۆغان تەنانەت بستێکش لە خاکەکەمان داگیر بکات."

ز.ش