شەڕڤانان وڵامێکی توندی داگیرکەرانیان دایەوە: ٤ چەتە کوژران
شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی عبدولحەیی سەر بە سەرێکانی وڵامێکی توندی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەردۆغانیان داوەتەوەو لە ئەنجام دا ٤ چەتە کوژراون.
شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی عبدولحەیی سەر بە سەرێکانی وڵامێکی توندی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەردۆغانیان داوەتەوەو لە ئەنجام دا ٤ چەتە کوژراون.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەردۆغان لە درەنگانی شەو هێرشیان بدووەتە سەر گوندی عبدولحەی کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری سەرێکانی و رووبەرووی وڵامێکی توندی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بوونەتەوەو شەڕەکە نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە.
بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٤ چەتەی ئەردۆغان کوژراون.
ز.ش