قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) به هاریكاریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ١١ی ئهیلوول\٢٠ی خه‌رمانان ده‌ستی به قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كرد له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ڕاگهیهنراوێی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد:
به‌ره‌ی باغۆز\شه‌جله
له‌م به‌ره‌یه هه‌تا شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕ هه‌بوو. چه‌ته‌كانی داعش هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵی هێزه‌كانمان. شه‌ڕڤانان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه وه‌ستانه‌وه و هێرشی چه‌ته‌كانیان تێك‌شكاند. فه‌رمانده‌ی ئه‌و به‌ره‌یه ڕایگه‌یاند كه ٥ چه‌ته كوژراون و بڕێك چه‌كی چه‌ته‌كانیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانانمان له ده‌وروبه‌ری گوندی شه‌جله هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی چه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكرد. له زۆر خاڵدا له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زۆر خاڵ له‌ژێر داگیركاریی چه‌ته‌كان ڕزگار كران و زۆر چه‌ته له‌و شوێنانه كوژران.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌شداری شه‌ڕی دوێنێ و ئه‌مڕۆیان كرد. فڕۆكه‌كان له زۆر شوێنی به‌رگریی چه‌ته‌كانیان دا و ڕووخاندنیان. له هێرشه‌كه‌دا تۆپخانه‌ی چه‌ته‌كان كرانه ئامانج.
به‌ره‌ی سووسه\شه‌جله
له‌م به‌ره‌یه شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵی هێزه‌كانمان. شه‌ڕڤانانی ئێمه هه‌وڵی چه‌ته‌كانیان تێك‌شكاند و زیانی گه‌وره‌یان لێ دان. ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی كوژراون زانیاری به‌ده‌ستنه‌خرا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌رده‌وامییان دا به پێشڕه‌وی له لای چه‌پی گوندی شه‌جله و نزیكه‌ی كیلۆ مهترێكیان پاك كرده‌وه. لێره ١٠ خاڵی ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كان ڕزگار كران. یه‌كینه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانمان به ده‌یان مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له‌م به‌ره‌یه به‌شدارییان له شه‌ڕ كرد و ٥ هێرشیان كرده سه‌ر جموجۆڵی چه‌ته‌كان و بنكه‌یه‌كی فه‌رمانداره‌تیی چه‌ته‌كانیان ڕووخاند. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كان كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نییان ته‌قانده‌وه.
دوایین ئه‌نجام
ژماره‌ی هێرشی ئاسمانی: ٢٠
ژماره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی ڕزگار كراون: ٢٨
زیانی چه‌ته‌كان: ٤٠ كوژراو، چه‌ندین چه‌ته‌ی دیكه‌ش له پێكدادانی جیاجیادا كوژران كه ژماره‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ده‌یان مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
تونێلێكی چه‌ته‌كان تێكدرا.
بنكه‌یه‌كی فه‌رمانداره‌تیی چه‌ته‌كان و كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی ڕووخێنران و سواره‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌قێنرایه‌وه.
s.m