قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ڕاگه‌یاند، ٤٩ چەتە کوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا كه به‌شێكه له «شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆر» له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژراون .
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا كه به‌شێكه له «شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆر» له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژراون .
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ڕاگه‌یاند. قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد كه له چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا كه به‌شێكه له «شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆر» له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژراون .
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
لە دەورووبەری باخۆزێ لە نێوان شەڕڤانان وچەتەکانی داعش شەڕڕوویدا. شەڕڤانان ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی داعشیان پیش ئەوەی کە لە شەڕڤانان نزیک بێتەوە تێکشکاند وزیاتر لە ١ کم پێشڕەوییان کردووە. هەروەها خۆیان لەو شوێنەدا بەجی کرد و لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران.
تیرۆریستەکانی داعش لە چەندین قۆلەوە هێرشیان کردە سەرشەڕڤانانی قەسەدە. لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەوشەڕەدا ژمارەیەک چەتە کوژران .
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەهاوپەیمانانەکان مۆلگەی چەتەکانی داعشیان بۆردومان کرد.
لە دەورووبەری حەجینە شەڕڤانان ٦٠٠ متر پێشڕەویان کردوە وشوێنی مانەوەی خۆیان ئامادەدەکەن. لەوشەڕەدا ژمارەیەک چەتە کوژران. ئۆتۆمبێلێک و چەند متورسیکلێتی چەتەکان تیکشان.
لە ئەنجامی ئەوشەڕانەدا بڕێکی زۆر چەک وتەقەمەنی کەوتە دەستی شەڕڤانان. تیمی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی مین وتەقەمەنی ناوچەکە پاک دەکەنەوە ومینە چێنراوەکان پووچەڵ دەکەنەوە.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئۆتۆمبیلێکی بۆم ڕێژکراوی چەتەکاندی داعشی کردە ئامانج .
قەسەدە ئەنجامی گشتی ئەو شەڕەی ئاوەها ڕاگەیاند"
لەو شەڕدا هێزەکانمان توانیان لە ١٩ شوێندا خۆیان جێگیر بکەن و ٤٩ چەتەی داعش لەو شەڕەدا کوژراون.
ک-ش