قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ڕاگه‌یاند
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا گوندی شه‌جله ڕزگار كراوه و ٢١ چه‌ته‌ش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا گوندی شه‌جله ڕزگار كراوه و ٢١ چه‌ته‌ش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ڕاگه‌یاند. قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد كه له چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا كه به‌شێكه له «شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆر» له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢١ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و گوندی شهنجله-ش ڕزگار كراوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باخۆز
هێزه‌كانمان له‌م به‌ره‌یه پێشڕه‌وییان كرد و كۆمه‌ڵێك خاڵی نوێیان كۆنتڕۆڵ كرد. چه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانی ئێمه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه وه‌ڵامییان درایه‌وه و شه‌ڕ هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا چه‌ندین چه‌ته كوژران. هه‌روه‌ها چه‌ته‌كانی داعش به تۆپی هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانمان. شه‌ڕڤانانی ئێمه له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان و پشكنیندا برێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان دۆزیه‌وه.
له شه‌ڕی شه‌وی ڕابردوودا هێزه‌كانمان ٨٠٠ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و زۆر خاڵی نوێیان كۆنتڕۆڵ كردن. هه‌رچه‌نده چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا هێرشی خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان تێك‌شكێنران. له ئه‌نجامدا چه‌ندین چه‌ته كوژران، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێك‌شكێنران و تونێلێكیش تێكدرا.
هێزه‌كانمان لێره ٦٠٠ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ژماره‌یه‌ك خاڵیان ده‌ستنیشان كردن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كاندا گرت.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه شه‌ڕی سه‌خت هاته ئاراوه، هێزه‌كانمان گوندی شه‌جله-یان ڕزگار كرد و چه‌ندین چه‌ته‌یان كوشتن. هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كاندا گیرا. له دوای ڕزگاركردنی گونده‌كه، تیمهتایبهتهكانمان ده‌ستیان به خه‌باتی گه‌ڕان و پشكنین كرد و زۆر مینیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه.
به‌ره‌ی حه‌جین
چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانمان، به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕی ماوه ماوه به چه‌كی قورس هاته ئاراوه. هێزه‌كانمان وه‌ڵامی هێرشی چه‌ته‌كانیان دایه‌وه. له به‌یانیشدا چه‌ندین كاتژمێر شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، لێره‌ش زۆر چه‌ته كوژران. هاوكات فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان خاڵه‌كانی چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج.
ئامار:
هێرشی ئاسمانی: ٧
خاڵه ڕزگاركراوه‌كان: ١٩
كوژراوی چه‌ته‌كان: ٢١
زیانی مادیی چه‌ته‌كان: تونێلێك تێكدرا، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێك‌شكێنران و بنكه‌یه‌كی تۆپی هاوه‌ن ڕووخێنرا.
چه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان: ٢ هاوه‌نی ١٢٠مم و ٦٥ فیشه‌كی، ٦ ئاڕ پی جی، ٤ كڵاشینكۆف، ٢ بی كه‌ی سی و جانتایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی.
ژماره‌ی شه‌ڕڤانانی شه‌هید: ٦
ژماره‌ی شه‌ڕڤانه برینداره‌كان: ٨
s.m