قه‌سه‌ده: له ماوه‌ی مانگێكدا ٦٥١ چه‌ته كوژراون
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی مانگێكی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له مانگێكدا ٦٥١ چه‌ته كوژراون و ٦ چه‌ته‌ش ده‌ستگیركراون.
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی مانگێكی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له مانگێكدا ٦٥١ چه‌ته كوژراون و ٦ چه‌ته‌ش ده‌ستگیركراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی مانگی ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆردا له باكووری سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا ٦٥١ چه‌ته كوژراون و ٦ چه‌ته‌ش به ساغی ده‌ستگیر كراون. هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ده‌یان مینیش پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
قه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كردووه كه شهڕڤانهكانیان به‌شدارییان له ٥٨ چالاكی كردووه و له ماوه‌ی مانگێكیشدا ٣٧ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕزگار كردنی سه‌دان سیڤیل ٢ ژنی ئێزدی-یش ڕزگار كراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«له چوارچێوه‌ی [شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆر]ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر بۆ له‌ناوبردنی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) به هاریكاریی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ١٠ی ئه‌یلوولی ڕابردوو به‌دواوه به‌رخۆدانێكی دژواریان له دژی تێرۆرستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كانی وه‌ك حه‌جین، سووسه، شه‌حفه و ده‌وروبه‌ری و گونده‌كانی دێره‌زۆر ڕزگار بكه‌ن كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.
هێزه‌كانمان له ١١ی ئه‌یلوولی ڕابردوو هه‌تا ئێستا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه و ده‌ڤه‌رێكی به‌رفره‌وانیان له ده‌ستی تێرۆریستانی داعش ڕزگار كردووه. هه‌روه‌ها زۆر بنكه‌ی چه‌ته‌كان ڕووخێنراون و بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌ته‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین هێرشی خۆكوژیی تێرۆریستان بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانان، شكێنراون.
ئاماری شه‌ڕی مانگێك
هێزه‌كانمان به‌شدارییان له ٥٨ شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووی تێرۆریستان كردووه. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٢١٥ هێرشی ئاسمانی و ١٧ هێرشی تۆپهاوێژییان ئه‌نجام داوه. هێزه‌كانمان پشتڕاستیان كرده‌وه كه ٦٥١ تێرۆریست كوژراون و ته‌رمی ١٧ تێرۆریست كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك نێژراون. هه‌روه‌ها ده‌یان ته‌رمی تێرۆریستان له‌نێو باخچه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ماونه‌ته‌وه و هێزه‌كانمان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ته‌رمانه هه‌ڵگرنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێرۆریستان ئه‌و ناوچانه‌یان مینڕێژ كردووه. ٦ تێرۆریست كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانمان ٣٧٠ خاڵی نوێیان ڕزگار كردووه و توانیویانه ٤٠كم له ڕووبه‌ری زه‌وی و گونده‌كانی باخۆز، شهجهل و موزان ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه:
دۆشكه‌یه‌كی ١٢.٥ملم
١٤ سندووقی فیشه‌كی دۆشكه‌ی ١٢.٥ملم
١٤ چه‌كی كڵاشینكۆف
٥ چه‌كی بی كه‌ی سی
٥ چه‌كی بی٧ و ١٥ فیشه‌كی
٧ هاوه‌نی ١٢٠ملم و ٢٦٨ تۆپی
٢ جانتای فیشه‌ك
دۆشكه‌یه‌كی ٢٣.٥ملم
١٦ سندووقی فیشه‌كی دۆشكه‌ی ٢٣.٥ملم
چه‌كێكی م١٦
زنجیرێكی فیشه‌كی كڵاشینكۆف
فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕی
٢٦ هه‌زار فیشه‌كی دۆشكه‌ی ١٢.٥ملم
٢٥ هه‌زار فیشه‌كی بی كه‌ی سی
٢٠٠ تۆپی هاوه‌نی ١٢٠ملم
١١٢ حه‌شوه‌ی هاوه‌ن
٥ هه‌زار فیشه‌كی كڵاشینكۆف
٢ سه‌به‌ته‌ی دۆشكه‌ی ٢٣.٥ملم
٢١ سه‌به‌ته‌ی دۆشكه‌ی ١٤.٥ملم
چه‌كێكی ٢٤
هێزه‌كانمان هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ئۆتۆمبێلی داعشیان تێك‌شكاند و چه‌ندین كۆگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بنكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانیان ڕووخاند:
٦ تۆپهاوێژی هاوه‌ن
١٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی
١١ كۆگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
٩ ناوه‌ندی فه‌رمانداره‌تیی تێرۆریستانی داعش
٢٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو
٦ ماتۆڕی بۆمبڕێژكراو
قاعیده‌یه‌كی هاویشتنی مووشه‌كی حه‌راری
كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو
ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندییه‌كان
٢ فڕۆكه‌ی سیخووڕی
٢ عه‌فاره
٧ توونێل
٢٤ ناوه‌ندی چه‌ته‌كان
٣٤ هێرشی خۆكوژی
له‌نێو چالاكییه‌كاندا، تێرۆرستانی داعش ویستیان ڕێگری له پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان له ڕێی خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بكه‌ن و چه‌ندین جار ئه‌و شوێنانه‌یان مینڕێژ كرد كه لێی ده‌كشانه‌وه. تێرۆریستان ٣٧ هێرشیان له دژی بنكه‌كانی شه‌ڕڤانان ئه‌نجام دا. ٢٢ له‌و هێرشانه به ئۆتۆمبێل و ٦ ماتۆڕی بۆمبڕێژكراو و ٧ هێرشی خۆكوژی بوو. هێزه‌كانمان ٢٤٦ مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه چه‌ته‌كان دایاننابوونه‌وه.
٢ ژنی ئێزدی ڕزگار كران
هێزه‌كانمان سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیلیان له ده‌ستی چه‌ته‌كان ڕزگار كرد كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون. ده‌موده‌ست له كه‌مپه‌كان پێشوازییان لێ كراوه و هاریكارییان پێشكه‌ش كراوه. یهكینهتایبهتهكانی سه‌ر به هێزه‌كانمان توانییان ٢ ژنی ئێزدیی خه‌ڵكی شه‌نگال له ده‌ستی چه‌ته‌كان ڕزگار بكه‌ن. هه‌ردوو ژنه ئێزدییه‌كه بریتین له: منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵان به ناوی ئیناس ڕه‌شۆ كه له شارۆچكه‌ی خانه‌سۆر ڕفێنراوه و مهلكۆ خدر كووتێی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵان كه له گوندی كۆچه‌ر-ی شه‌نگال ڕفێنراوه.
٣٧ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون
له ماوه‌ی به‌رخۆدانی مانگێكی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌دا، ٣٧ شه‌ڕڤان پاش به‌رخۆدانێكی قاره‌مانانه و بێ وێنه شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك شه‌ڕڤانی دیكه‌ش بریندار بوون.»
s.m