ناوهندی ڕاگهیاندنی هێزهكانی سووریای دیموكراتیك (قهسهده) ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و ئهنجامی شهڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی کۆتایی ههڵمهتی گهردهلوولی جزیری ئاشكرا كرد. قهسهده ڕایگهیاند، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ چهته كوژراون و تاکە شوێن کە لە کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعسشدا ماوەتەوە ڕۆژهەڵاتی چەمی فوراتە.
قەسەدە لە ڕەگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەم زانیاریانەی بلاوکردووەتەوە:
'بهرهی باخۆز'
دوای ئەوەی کە هێزەکانی قەسەدە توانیان سارۆچکەکە لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگار بکەن، هەڵمەتی گەڕان وپاککردنەوەی ناو شارۆچکەکە و دەورووبەری دەستی پێکردووە. تیمە تایبەتەکانی پووچەلکردنەوەی مین وتەقەمەنی بەدەیان مینیان پووچەڵکردووەتەوە.
چەتەکانی داعش جارێکی تر هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر شارۆچکەکە و کۆنتڕۆڵی بکەن، لە هێرشەکەدا جۆرەها چەکی قوورس ومام ناوەندیان بەکارهێنا. هێرشی چەتەکان بەرەو ڕووی بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە بویەوە. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا.
چەتەکانی داعش لەسەر ئاسمانی شارۆچکەی باخۆز فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکارهینا. باڵەفرێ چەتەکان کرایە ئامانج و تێکشکا.
بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان تونێلێکی چەتەکانی داعشیان کردە ئامانج ولە ئەنجامدا ٣ چەتەی داعش کوژران. ئیستاکە لە ناوچەکەدا بێدەنگی هەیە.
'بەرەی ئەل سووسێ'
لەو بەرەیەدا هەتاکو شەو تا ئاستێک بێدەنگی سەروەربوو. بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەو بەرەیە بیدەنگی سەروەرە و شەڕ رووی نەداوە.
ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و ژمارەی کوژراوەکانی داعش لە هەموو بەرەکانی شەڕ.
بە گشتی ١٠ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەرمۆڵگەکانی داعش. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٢٦ چەتەی داعش کوژران و تونێلێکی چەتەکانی داعش تێکشکێندرا وهێڵی بەرگری داعش لە نزیک باخۆز تێکشکێندراوە.
ک-ش