قه‌سه‌ده: له ٢٤ كاتژمێردا ١٢ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ١٢ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ١٢ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد كه له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر» له سنووری دێره‌زۆری سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ١٢ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ره‌ی باغۆز
له‌م به‌ره‌یه له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕ هه‌یه. چه‌ته‌كانی داعش به چه‌كی قورس و تۆپی هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر شه‌ڕڤانی ئێمه. هێزه‌كانمان هێرشی چه‌ته‌كانیان تێك‌شكاند و چه‌ندین چه‌ته كوژران و بریندار بوون. شه‌ڕ له‌م به‌ره‌یه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌ره‌ی هه‌جین
شه‌ڕڤانانی ئێمه له دژی چه‌ته‌كان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و چه‌ندین چه‌ته‌ی داعش كوژران. تیمه‌تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و زۆر مین و بۆمب له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. هه‌روه‌ها ٢ مین ته‌قێنرانه‌وه و ٤ مینیش پووچه‌ڵ كرانه‌وه. له‌م به‌ره‌یه‌ش تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ئامار:
- ١٢ چه‌ته كوژران.
- ٢ بنكه‌ی چه‌ته‌كان ڕووخێنران.
- ئۆتۆمبێلێك و ٦ مین ته‌قێنرانه‌وه.
s.m