قه‌سه‌ده: ٦ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باخۆز
«شه‌ڕڤانانمان له به‌رانبه‌ر خاڵه‌كانی تێرۆریستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ندین تێرۆریست كوژران و زیانی مادیش به چه‌ته‌كان گه‌یشت. تێرۆریستان سوودیان له سرووشتی ناوچه‌كه وه‌رگرت كه دار و دره‌ختی زۆره و هێرشێكی پێچهوانهوهیان ئه‌نجام دا، ویستیان له‌نێو دره‌خته‌كانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئێمه. له كاتی نزیك بوونه‌وه‌یان له خاڵه‌كانمان، شه‌ڕڤانان هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند. دواتر له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و ئه‌واندا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ش كوژران. به‌هۆی مینڕێژكراوی ناوچه‌كه و سرووشتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند چه‌ته كوژراون. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان تونێلێكیان ڕووخاند كه تێرۆریستان به‌كاریان ده‌هێنا. به‌ڵام نه‌زانرا كه چه‌ته‌كان له تونێله‌كه‌دا هه‌بوون یان نا.
شه‌وی ڕابردوو جموجۆڵی چه‌ته‌كان به ئامێره‌كانیانه‌وه له ده‌وروبه‌ری گوندی مورشید هه‌بوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هاوپه‌یمانان ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان تۆپباران كرد. له چوارچێوه‌ی خه‌باتی پاك كردنه‌وه‌ی گوندی مورشید-دا شه‌ڕڤانانی ئێمه ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.
به‌ره‌ی حه‌جین
له‌م به‌ره‌یه‌دا، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌بوو. شه‌ڕڤانانمان لێره‌وه پێشڕه‌وییان كرد و كۆمه‌ڵێك چه‌ته كوژران و زیانی مادیشیان پێگه‌یشت.
ئامار:
- ٦ چه‌ته كوژران
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٤ جار له چه‌ته‌كانیان دا كه ٣ جاریان به مووشه‌كی هایمه‌رز بوو.
- تونێلێك و بنكه‌یه‌كی تێرۆریستان ڕووخێنرا.
- هاوه‌نێك و چه‌ند تۆپێكی له‌گه‌ڵ تۆپێكی مووشه‌كی گه‌رمی كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.»
s.m