ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا ئاشکرا کرد.
قەسەدە ڕایگەیاند، لەو هێرش و چالاکییانەدا ١٤ هاورێمان شەهید بوون و ١٣ دیکەش بریندار بوون.
قەسەدە ئەم زانیارییانەی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە
تل تەمر
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هێرشەکانیاندا بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوامە. سوپای داگیرکەر گوندەکانی مەناجیر، ئەهراس و ئەریشاب-ی بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان دەیان جار بۆردومان کرد، هەروەها بە چەکی قورسیش هێرشی سەر ئەو ناوچانەی کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بە شێوەیەکی تووند بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە گوندەکانی ئەهراس و مەناجیر چەتەکانیان کردنە ئامانج، لە ئەنجامدا لانی کەم ١٢ چەتە کوژران.
ئهبوراسهن
هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشی داگیرکەرانیان بۆ سەر گوندەکانی خەشیم زرگان، نەق ئەلهەوا و تەل حەمید دایەوە و چەتەکانیان کردە ئامانج و لێیان دان. لە ئەنجامی بەرپەرچی هێرشەکان لانی کەم ٩ چەتە کوژران، تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMP تێکشکێندران.
عهین ئیسا
سوپای داگیرکەر بە تۆپ و تانک گوندەکانی گەنتەری و شێردادی تۆپباران کرد. هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە. گروپی چەتەکان دوای نیوەڕۆش هێرشیان کردە سەر هەرێمی ئەل ناسری و لەوی لەنێوان چەتەکان و هێزەکانمان شەڕێکی سەخت ڕوویدا، لە ئەنجامدا ٦ چەتە کوژران.
لە شەڕری ڕۆژی ٢٨ەمیندە لانی کەم ٢٧ چەتە کوژران، ئۆتۆمبلیێکی جۆری BMP و تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندران.
١٤ هاوڕێمان لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون و ١٣ هەڤالی دیکەشمان بریندار بوون".