ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە بارەی هێرشی داگیرکەرانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
راگەیێنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بۆ سەر کۆی ناوچەکە بەردەوامن.
زرگان (ئەبو راسان)
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک هەوڵێکی زۆری دا لە گوندەکانی باب ئەلخێر و عبدولحەی هێرشی خەڵکی مەدەنی بکات و داگیرکەرییەکانی بەرفراوان بکات.
تل تەمر
گروپە چەتەکان بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەر، هەوڵیدا هێرشی ناوچەکانی رحانییەو قاسمییەو عەربەعین و ئامرییەو فەیسەلییەو منەهیرو مەحمودییە بکات و سەرتاسەری ئەم هێلەی بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان بۆدومان کرد و بە چەکی قوڕسیش ناوچەکەی تۆپباران کرد.
عین عیسا
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەران لە گوندەکانی مەسعودییەو گەنتەرییەو هۆشا بە هەمان شێوە بە پشتیوانی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و چەکی قوڕس، هێرشی ناوچە مەدەنییەکانیان کرد و هەوڵیان دا ناوچەکە داگیر بکەن.
لە ئەنجامی کۆی هێرشەکان، ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون و ٧ هەڤاڵی تریشمان بریندار بوون."
ز.ش