له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ١٨ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ١٨ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ١٨ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆر»ی بڵاوكرده‌وه. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ١٨ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باخۆز
له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕێك ڕوویداوه. شه‌ڕڤانانی ئێمه ٧٠٠ مه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه و له ٥ شوێنی تازه جێگیر بوون.
شه‌ڕڤانانمان هێرشه‌كانی داعشیان شكاندووه و له‌م به‌ره‌یه ٢ چه‌ته‌یان كوشتووه. چه‌ته‌كان به چه‌كی قورس هێرشیان كردووه. فڕۆكه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌ییش له بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان داوه و له ناوچه‌كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
به‌ره‌ی حه‌جین
دوای چه‌ندین شه‌ڕی سه‌خت، زۆر تێرۆریست كوژران. شه‌ڕڤانانی ئێمه ٤٠٠ مه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه و له ١٠ شوێنی تازه جێگیر بوون. شه‌ڕڤانانمان مینێكی تێرۆیستانیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی تێرۆریستانیان خستووه‌ته خواره‌وه.
تێرۆریستان به دۆشكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانمان، به‌ڵام هیچ زیانێك به شه‌ڕڤانانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه. شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی ئه‌م هێرشه‌یان داوه‌ته‌وه و ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هێرشه هیچ ئاگاییه‌كی ڕوون به‌ده‌ستنه‌خراوه. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌ییش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زۆر بنكه‌ی تێرۆریستان.
ئامار
- ١٨ چه‌ته كوژران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ١٠ شوێنیان بۆردومان كردووه.
- هاوه‌نێكی تێرۆریستان له‌ناوبراوه، فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕی خراوه‌ته خواره‌وه و ٣ بنكه‌ی تێرۆریستان ڕووخێنراون.
- مینێكی تێرۆیستان پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
s.m