ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له گوندی شهجهل-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌جین له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان شهڕڤانهكانیان و چه‌ته‌كانی داعش له ئارادایه.
قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و هه‌تا ئێستا ٥ چه‌ته كوژراون.
قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له لایه‌ن قه‌سه‌ده ده‌ستی پێكرد. شه‌ڕڤانان له ڕۆژانی ڕابردوودا له گوندی باخۆز-ی ناوچه‌كه هێڵی به‌رگریی چه‌ته‌كانی داعشیان كۆنتڕۆڵ كرد و له پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و شارۆچكه‌ی حه‌جین كه گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی سنووری دێره‌زۆره كه له‌ژێر داگیركاری چه‌ته‌كانی داعش دایه.
s.m