ناوهندی ڕاگهیاندنی هێزهكانی سووریای دیموكراتیك (قهسهده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شهڕی دواههمین قۆناغی ههڵمهتی گهردهلوولی جزیر له چوارچێوهی «شهڕی نههێشتی تێرۆر»ی بڵاوكردهوه. قهسهده ڕایگهیاند، ٣٨ چهتهی دیكهی داعش له سنووری دێرهزۆر كوژراون.
دهقی ڕاگهیهنراوی قهسهده:
بەرەی باخۆز
شەڕڤانان دانی نیوەڕۆهێرشیان کردەسەربارەگاکانی تیرۆریستان ولەئەنجامدا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران. پێشڕەوییەکانی شەڕڤانان لەوبەرەیەوە بەردەوامە، چەتەکان بەناچاری هەڵدێن. دواترچەتەکان هێرشیان کردە سەرشەڕڤانان کە بەرەوڕوی وەلامی توندی شەڕڤانان بویەوە وهێرشەکەیان تێکشکا ،چەتەکان بەناچاری پاشەکشێیان کرد.
لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەی چەتەکانی داعشیان کردە ئامانج و ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوی چەتەکان تێکشکا. ژمارەی کوژراو بریندارانی چەتەکان نەزانراوە. تۆپخانەکانی هاوپەیمانان ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوی تیرۆریستانیان تێکشکاند وچەتەکانی ناوئەو دووئۆتۆمبیلە کوژران.
لەبەرەی باخۆز شەڕی کورت ماوە ڕوودەدا، جاروبارتۆپباران وهێرشی هاوەن ڕوو دەدات.
بەرەی هەجێن
لە بەرەی هەجینیش لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە وچەتەکاندا شەڕێکى قورس روودەدات. شەڕڤانان توانیویانە لەوبەرەیەوە پێشڕەویی بەرچاودەکەن و ٦ خاڵی سەرەکی تیرۆریستان کۆنتڕؤل کردووە. شەڕڤانان لەو شوێنانەدا هەڵمەتی پاککردنەوەیان دەست پێکردووە وتوانراوە بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنی دەست بخەن.هەروەها شەڕڤانان ٢ مینی چێنراوی تیرۆریستانیان پووچەڵکردەوە.
چەتەکانی داعش ویستیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش بکەنە سەرسەنگەرەکانی شەڕڤانان، شەڕڤانان ئەوفڕۆکەیان تێکشکاند.لەو بەرەیە ناوبەناوشەڕ ڕوودەدات.
بەرەی ئەل سووسێ
دوای شەڕێکی سەختی سێ ڕۆژە لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە وچەتەکانی داعش، شەڕڤانان گوندی مۆزان-ی نزیک شارۆچکەی ئە سووسێ لە دەستی چەتەکان ڕزگارکرد. تیمی پووچەڵکردنی مین بەردەوامە لە پاککردنەوەی ئەو گوندە.
ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوو
ژمارەى خاڵە رزگارکراوەکان: ٦
ژمارەى تیرۆریستە کوژراوەکان: ٣٨
ژمارەی گیراوانی داعش: ٣
زیانى تیرۆریستەکان: ٢ ترێکسی چەتەکان تێکشاو، ٣ ئۆتۆمبێل و ٣ ماتۆڕ سکیلی بۆمبڕێژکراو و عەمبارێکى چەک و تەقەمنی تەقێنرانەوە و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و ئامێرێکى پەیوەندیى جۆری هیترا دا.
ک-ش